وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەیەک ئاماژەی جێبەجێکردنی سیستمی کارەبا بە باڵانس کرد.
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید درا و لە سەرەتادا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەست پێ دەکرێت.