جوتیاران ئەمساڵ ده‌توانن دوو هه‌فته‌ پاش راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان پاره‌كانیان وه‌ربگرن

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی رایگەیاند، به‌نیازن دوو بنكه‌ له‌ هه‌ولێر و هه‌ریر بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بكه‌نه‌وه‌.

كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌نیازن دوو بنكه‌ له‌ هه‌ولێر و هه‌ریر بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بكرێته‌وه‌، كه‌ ده‌بێته‌ كار ئاسانی بۆ جوتیاران، بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كانیان.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ده‌شڵێت: پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی جوتیاران هی ساڵانی پێشوو به‌باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مساڵیش جوتیاران ده‌توانن له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پاش راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر