كۆمەڵی دادگەری دەڵێت، “ئەمكارە قبوڵ كراو نیە”

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی: پەلاماردانی مزگەوت ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسیەوە.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پەلاماردان و ھێرشکردنە سەر مزگەوت و ڕێگرتن لە نوێژخوێنان لە وڵاتی مسوڵماناندا گەورەترین تاوانە و قبوڵکراو نییە، ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی بەتوندی دژی دەوەستینەوە”.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی دەشڵێت، “دیارە ئەو جۆرە کارانە پێشینەیان نەبوە، بۆیە ئێمە بە سەرەتایەکی خراپی دادەنێین کە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە و دەرگا بۆ توندوتیژی دەکاتەوە و جارێکی دیکە بارودۆخی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی دەبات”.

ئەوەشیخستۆتەڕو، “لەبەرانبەر ئەم ڕوداوە، ئەرکی دەزگا بەرپرسەکان و حکومەتی عێراقە تاوانباران سزا بدەن، بۆ ئەوەی لەژێر هیچ پاساوێکدا هیچ کەس زاتی ئەوە نەکات ڕەفتاری لەو شێوەیە دوبارە بکاتەوە”.

ھەواڵی زیاتر