باران دەبارێت

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، رۆژی شەممە بەشێک لە ناوچەکان هەرێمی کوردستان ئەگەری نمە باران هەیە.

دەقی بڵاوکراوەکەی کەشناسی هەرێم:

سبەی شەممە 29– 4 – 2023
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری نمە باران لە کات و ناوچەی جیا جیا هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان زیاتر دەبێت , وە لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە .
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک , هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 29 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 36 پلەى سیلیزىب 28- 04 – 2023

ھەواڵی زیاتر