بەشێک لەگەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو دەبن

بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر ئاگاداریەکی سەبارەت بە بێ ئاو بوونی هەندێک گەرەکی شاری هەولێر بڵاوکردەوە.

دەقی بڵاوکراوەکە:
ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست ئاگاداردەکاتەوە کەوا بەهۆی کارکردن بۆ بەستانەوەی بۆڕی نوێ کاربۆن ستیل تیرە ١٥٠٠ ملم لەگەڵ بۆڕی کۆن GRP تیرە ١٥٠٠ ملم لە (( پڕۆژەی پاراستنی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر)) ٫ ئەو هاوبەشانەی کەوا ئاویان لە ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز ٣ بۆ دابین دەکرێت بۆماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبن و ووێستگەکە ڕادەگیرێت لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٣٠/٤/٢٠٢٣ دەست پێ دەکات تاکو ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەرواری ١/٥/٢٠٢٣ بە هیوای ئاگاداربوون و هەماهەنگی .

ھەواڵی زیاتر