پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:
ئێستاش پارتی چاو پۆشی بکات لە دوو پرس بەیانی قوباد تاڵەبانی لە دەوام دەبێت
۱.داخستنی دۆسیەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف
۲.دواخستنی بابەتی هەڵبژاردن بەلانی کەمەوە بۆ ساڵێک
راشیگەیاند، ئەم هەموو هۆکارە ساختەو بێ بنەمایەی کەلەپەنای خەڵک و داواکاری خەڵک و مووچەی خەڵک یەکێتی باسیان دەکات، جگە کەرەستەی هەڵاتن لە مەسئولییەت و خۆدزینەوە لە مەسئولییەت هیچی دیکەیان لە پشتەوە نییە،کەسێک ئامادەبێت سەرانە لە ساڵۆنی ئافرەتان و کەبابخانە وەربگرێت،دەبێت خاوەنی چ ڕوئیایەک بێت بۆ حوکمداری؟
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەموو بەئامانجکردنەی بەڕێز سەرۆک وەزیران تەنها لەبەر ئەوەیە بەڕێز سەرۆک وەزیران دەستبەرداری ڕوئیاو خەونی خۆی نابێت بۆ بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزترو خاڵی لەگەندەڵ و بندیوار!
بەکورتی ئەوەی لەحکوومەتدا ڕوودەدات ڕووبەڕوو بوونەوەی دوو عەقڵیەتە،عەقڵیەتێک کە بیری لای دروستکردنی ژێرخان و بەسیستەماتیککردنی حکوومەت و دەوڵەتداری و یەکڕیزی و یەکدەنگی کوردە،عەقڵیەتی دووەم بیری لای پیسخۆری و مەرز دزی و تیرۆرو ڕووتاندنەوەی خەڵکە!
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر