هه‌شت تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كراون

پۆلیسی‌ گه‌رمیان ئاماری‌ دزیکردنی له‌ رۆژانی‌ جه‌ژندا راگه‌یاند كه‌ له‌ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا هه‌شت تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كراون.

عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ “به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان له‌ڕۆژانی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا هه‌شت تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ سێ له‌تۆمه‌تباران چوار تاوانی دزیكردنیان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ كه‌تاوانی دزیكردن له‌ كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و سێ باخی هاوڵاتیان له‌ گوندی گرده‌گۆزینه‌ و گوندی صالح ئاغا بوون”.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: “چوار تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسكیل له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای كه‌لار ده‌ستگیركراون و ده‌ست به‌سه‌ر سێ ماتۆڕسكیلی دزراودا گیراوه‌”.

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان وتیشی‌: “تۆمه‌تبارێكی تر به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌ماركێتێك ده‌ستگیركراوه‌”.

ھەواڵی زیاتر