ڤیدیۆ.. ئاسایش دانپێدانانی بکوژی کاوە بازیانی بڵاوکردەوە

ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی كاوه‌ بازیانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

راگەیه‌ندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە:

دوای ئەوەی لە رێککەوتی 20/4/2023  لە شاری سلێمانی نزیک قەزای تاسلوجە هاوڵاتییەک بە ناوی ( کاوە بازیانی) بریندار کراو دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا ، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری ئەم رووداوە دەرچووە بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی ، دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەست گەیشت تۆمەتبارەکە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتووە، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە بەدواداچوون کراو تواندرا شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکرێت لە شاری (هەولێر/ گەڕەکی راستی) لە ماڵی هاوڵاتی ( عەلی مەحموود محەمەد) ناسراو بە ( عەلی سیاسی) خۆی حەشارداوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، هێزەکانمان توانیان لە بەرەبەیانی رێککەوتی 25/4/2023 تۆمەتبار ( بابان ئیبراهیم حەبیب قاسم) دەستگیر بکەن و هەروەها هاوڵاتی ( عەلی مەحموود) دەستگیر بکرێت، کە لە ماڵەکەی خۆی تۆمەتبارەکەی داڵدەدابوو، بە ماددەی (271) لە یاسای سزادانی عێراقی ، بەپێی تایبەتمەندی تۆمەتباران رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و رەوانەی دادگای تایبەتمەند بەم تاوانە دەکرێن.

بەپێویستی دەزانین سوپاسی دانیشتوانی شاری هەولێر بکەین کە هەمیشە هەماهەنگ بوون لە پێدانی زانیاری بە دەزگا ئەمنییەکان ، هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە هەمیشە هێزەکانمان چاوکراوەن و هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە و ئامادەن بۆ  پاراستنی ماڵ و گیانیان و دەستگیرکردنی تاوانباران.‌

ھەواڵی زیاتر