کرێی خزمەتگوزاری 9 پرۆژەی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەمکرایەوە
کرێی خزمەتگوزاری 9 پرۆژەی نیشتەجێبوونی لە هەولێر کەمکرایەوە
کرێی خزمەتگوزاری نۆ پرۆژەی دیکەی ناو شاری هەولێر لە لایەن لیژنەی بەدواداچوون و دانانی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کەمکرایەوە.
بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی پارێزگاری هەولێر، لە ئەمڕۆوە دەبێت ئەو پنۆ پرۆژەیە بەپێی خشتەی نوێ کرێی خزمەتگوزارییەکان وەربگرن.
لە نووسراوەکەی پارێزگاری هەولێردا ھاتووە کە “لە رۆژی 12ـی ئابەوە پێویستە ئەو پرۆژانەی کە لەم فەرمانە کارگێڕییە ناویان هاتووە، پابەندی ئەو نرخانەبن کە بۆیان دیاریکراوە و هەر پرۆژەیەک پابەند نەبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
فەرمانە کارگێڕییەکەی پارێزگاری ھەولێر بۆ ئەم پرۆژانەن (ناز سیتی، شوقەکانی92، گوندی ئیتاڵی یەک، گوندی ئیتاڵی دوو، کواترۆMRF، ئازادی نوێ، شوقەکانی زانیاری، هیوا سیتی، جیهان سیتی)یە.
بەر لە کەمکردنەوەکە نرخی خزمەتگوزارییەکان لەو نۆ پرۆژانەدا لە 50 هەزار دینارەوە بۆ 403 هەزار دینار بوو دەستیان پێدەکرد، بەڵام دوای کەمکردنەوەکە بە فەرمانی پارێزگاری ھەولێر، بەرزترین نرخیان 215 هەزار دینار دەبێت و نزمترینان 45 هەزار دینار دەبێت.