سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بە بۆنەی 29ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یام:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌ڕێزان / سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان
سڵاو رێز…
به‌بۆنه‌ی 29ـیەمین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ته‌واوی كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌م.
گۆڤاری گوڵان وه‌ك گۆڤارێكی پابه‌ند به ئیتیكی رۆژنامه‌وانی خزمه‌تێكی به‌رچاوی به كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان كردووه و، رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له‌پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا و، هه‌وڵیداوه گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی له نێوان ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كوردستان پته‌وتر بكات و، هه‌موو كاتیكێش ناوه‌ندێك بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێر و بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونتان ده‌كه‌م و، هیوادارم زیاتر پابه‌ندبن به بنه‌ماكانی كلتوری ره‌سه‌نی كورد و كوردستان و، رۆڵێكی زیاتر له پاراستنی به‌هاو پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگێڕن، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
مسعود بارزانی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣