بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی شاری سلێمانی، ڕوونكردنەوەیەک لەسەر دۆخی دارایی ئەو ئافرەتە بڵاو دەکاتەوە كە لەخۆپیشاندانەكەی رۆژی چوارشەممە 12ـی ئەم مانگەی شاری سلێمانیدا وتی “لە برسان هاتووەتە سەرشەقام”.
بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دەڵێت “ئەو ژنە مووچەی مانگانەی یەك ملیۆن و 115 ھەزار دینارە و ھەموو مانگێكبێ لێ بڕین و دواكەوتن وەریگرتووە، لەبەر ئەوەی لە حکومەتی ناوەندە”
دەقی ڕوونكردنەوەكە:
لە بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەكان.
بابەت/ ڕوونكردنەوە.
بەڕێزان كارمەندمان بەناوی( گوڵاڵە محمد حسین)كە پلەی كارگوزارە موچەی مانگانەی بەبڕی(١٫١١٥٫٠٠٠)یەك ملیۆن و سەد و پانزەهەزار وەردەگرێت لەبەڕێوەبەرایەتیەكەمان بەبێ پاشەكەوت و لێبڕین لەبەر ئەوەی بەڕیوبەرایەتیمان سەر بەدام و دەزگای فیدڕاڵی عیراقە.
وەبەڕەچاوكردنی باری تەندروستی كارمەندان هەفتەی(٢) ڕۆژ دەوام دەكات.
بەبێ گوێدانە بەرپرسیارێتی بەشداری خۆپشاندانەكانی ڕۆژی چوار شەمە بەرواری٢٠٢٠/٨/١٢ كردووە لەپاركی ئازادی شاری سلێمانیوهەندێك قسە و ڕادەربڕینی كردووە بۆ ڕاگەیاندنەكان كەدوورە لە ڕاستیەوە. كەتەنها بۆچوونی كەسێتی خۆیەتی و بەڕێوە بەرایەتیەكەمانئاگادار نیە لەو هەڵسوكەوتەی كردوویەتی.
عمیدی مافپەروەر
محمد سعید محمد صاڵح
