دوای کەوتنە خوارەوەی موشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ رووداوەکە پێکهێنا.
لێژنەکە پێکهاتووە لە سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ، بەمۆ عومەر، راوێژکار، هەستیار یەسعەد، راوێژکار لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و عەقید ئاسۆ عەلی، لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیاریەکان، لیژنەکە سەردانی شوێنەکەیان کردووە و راپۆرتێکیان لەو بارەوە داوەتە ئەنجومەنی وەزیران.
