وەڵامێک بۆ چەواشەکاریەکەی مەڵبەندی هەولێری ینک
مەڵبەندە بێئاگاو قین لەدڵەکەی هەولێری ینک لەڕاگەیەنراوێکی چەواشەکارانەیاندا هەندێک دێڕی بوغزاویان ڕیزکردوە،کەوادیارە خزمەتە بەردەوامەکانی حکومەت و گەشانەوەی هەولێر و خۆشەویستی خەڵکی بۆ سەرۆکی حکومەت بەتەواوی سەغڵەتی کردوون، بەجۆرێک کە بەرچاویان ڕەش بووەو شێوازی ئاخاوتنیشیان بیرچۆتەوە هەربۆیەش جگە لەچەواشەکاری هیچیتریان لەهەگبەدا نەماوە.
چۆن ڕوتان دێت بڵێن خیانەتمان نەکردوە؟…!
لەکاتێکدا بەنوێژی نیوەڕۆ و بەبەرچاوی هەمو خەڵکی کوردستانەوە لە ١٦ ئۆکتۆبەر نیوەی خاکی هەرێمتان فرۆشت و ئەوکات شانازیشتان بەو خاکفرۆشیەتانەوە دەکرد،خیانەتێکی سەلمێنراو بە وەسیقەی ئیمزاکراوی دەیان ئەندامی سەرکردایەتیتان.
ئەو وەسیقەیەی کەلەتکە سەرۆکەکەتان دوای نۆشکردنی دووسێ تایگەری پڕ لەحەب، بەرزی کردەوە،کەچی دروشمی کوردستان یان نەمان دەڵێتەوەو کوردایەتیمان پێ دەفرۆشێت.
کارو پیشەی ئێوە ڕونە بۆ هەمو خەڵکی کوردستان کەجگە لەخیانەت و خاک فرۆشی و چەواشەکاری و ملکەچی هیچیتر نیە،بەڵام پێمانخۆشە هەندێکیتان بیربێنینەوە تا چاووڕوتان نەبێت جارێکیتر دەم بکەنەوە.
-مستەفا سەلیمی ڕادەست دەکەن و لەسێدارەی دەدەن.
- لەهەورامان و گەرمیان و سلێمانی بەچاوساغی ئێوە کادیرانی پەکەکە دەکرێنە ئامانج و ڕۆژانە دەکوژرێن.
- دەتانویست زوڵمی ڕۆژگار لەمەزڵوم عەبدی بکەن و میوانەکەتان بفرۆشن.
- لەهەموشیان قێزەونتر لەناوجەرگەی ئەو هەولێرەی کەئێستا دەتانهەوێ چەواشەکاری تێدابکەن،لەکردەوەیەکی تیرۆرستیدا (عەقید هاوکار) و خێزانەکەتان کردە ئامانج.
- هەرچی وەبەرهێنەری سلێمانیە لەترسی سەرانەوەرگرتنی ئێوە شاریان جێهێشتوەو سەری خۆیان هەڵگرتوە.
- بەهۆی گەندەڵیەکانتان و بردنی داهاتی سنورتان لەلایەن ئەوەی پێیدەڵێن ئیدارەی گشتی، هاووڵاتیانی ئازیزمان لەنۆرەی موچە لەبەردەم بانکە بەتاڵەکانتاندا دەمرن.
- گوێ لەلیدوانی سەرانی شیعە و ئاغاکانتان بگرن ئینجا حاشا لە مەیلی چەندبارەی جاشیەتیتان بۆ بەغدا بکەن،کەلەوەشیان ناشیرین و دەستبەتاڵ دەرچون.
- ئێمە لەسەرچاوەی ڕقتان بەرامبەر بە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم تێدەگەین.
کاتێک جەنابی سەرۆک وەزیران پێتان دەڵێت شەرمە ناتوانن ئیدارەی شارەدێیەک بکەن بۆ بەڕقەوە پەلاماری دەدەن لەکاتێکدا ئاماری دزی و ڕاو و ڕوتی دەروازە سنوریەکانتان ڕاستیەکانمان پێدەڵین. - سەرۆک وەزیران ڕوی ڕەشی تیرۆرستان لەشەهیدکردنی (عەقید هاوکار) دەخاتەڕوو.
- پێتان دەڵێت دەستی پیسی حیزب لەفرۆکەخانە و دامودەزگای حکومەت بکشێننەوە.
- لەسەر ناحەق مجامەلەتان ناکات و پێتان دەڵێت بوەستن و هێڵە سورەکان چیتر مەبەزێنن.
کەچی ئێوە هەر بەڕبەی تەقتەق دەیپێون و فێری حوکمڕانی نابن.
سەرۆکی حکومەت خەریکی دەوڵەتداری و بنیاتنانە ئێوەش لەسەر ڕێگا خەریکی حەپەو چەقە و نەڕەن.
پێشینان ڕاستیان فەرمووە “لەگەڵ ……کەوتینە چاڵ”
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ٢ـــی پارتی دیموکراتی کوردستان