کەشوھەوای رۆژانی جەژن رادەگەیەندرێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاماژە بەوەدەكەن كەوا لە ماوەى ئەم سێ ڕۆژە دا ناوچەکەمان کەشێکى نیمچە ناسەقامگیرى دەبێت واتە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە لە زۆربەى کاتەکان ئاسمان بە گشتى نیمچە هەورە . بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى شارەکان لە نێوان 25-28 پلەى سیلیزى وە ناوچە شاخاوویە بەزەکان لە نێوان 15-18 پلەى سیلیزى وە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان 20-24 پلەى سیلیزى دەبێت .

رۆژى پێنج شەممە /ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت ئەگەرى باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى شارى دهۆک و دەوروبەرى لەگەڵ بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى هەولێر هەیە . پلەکانى گەرما بە گشتى کەمێک روو لە نزم بوونەوە دەکات.

ڕۆژى هەینى /ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتى لەگەڵ ئەگەرى کەمێک باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە لە گەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە ( 2 – 3) پلەى سیلیزى

ڕۆژى شەممە/ ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتى , لەگەڵ کەمێک نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (1-2) پلەى سیلیزى .

تێبینى /

  • ئەگەڕى گۆڕانکارى لەکەش و هەوادا هەیە لە ماوەى ئەم چەند ڕۆژە لە ئەنجامى نا جێگیرى کەشى ناوچەکەمان.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەكان

ھەواڵی زیاتر