‎عومڕەکارێکی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

‎ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومڕەکاری کورد بەناوی( شوكربه‌ یحیی مجید) لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.

‎ئەو عومڕەکارە خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه‌ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ حه‌ره‌م تووشی ته‌نگه‌نه‌فسی بووه‌ و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ كۆچی دوایی كردووه.‌

‎ئه‌و عومڕه‌كاره‌ به‌ درێژایی شه‌وی 27 ی قه‌در له‌ حه‌ره‌می پیرۆز بووه‌ و به‌شداری هه‌موو نوێژه‌كانی ته‌راویحی كردووه‌ له‌ شه‌وی قه‌دردا ته‌نانه‌ت نوێژی به‌یانیشی كردووه‌ و دواتر باری ته‌ندروستی تێكچووه‌ تاوه‌كوو گه‌یندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچی دوایی كردووه‌ و بڕیاریشه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ له‌ حه‌ره‌می پیرۆز نوێژی له‌سه‌ر بكرێت و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ سعوودیه‌ به‌خاك ده‌سپێردرێت.

‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر