دووشەممە ۱۷ی٤ی۲۰۲۳، بەئامادەبوونی بریکار و بەرێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەت، پێشوازی و کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ “ئاوات جەناب نووری” وەزیری دارایی و ئابووری شاندی یاوەری ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرا:
١- پرسی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، کە تیمی هەردوو وەزارەت کۆنوسی خۆیان لەوبارەیەوە دەنوسنەوە.
٢- پرسی دروستکردنی یەکەیەکی ژمێریاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیاجۆریی و سەرپەرشتی پەروەردەیی بەمەبەستی کارئاسانی و سەربەخۆبوونی کاری سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی.
٣- پرسی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی ڕاهێنەری پەروەردەیی.
٤- پرسی بودجەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی نیشتیمانی و وەزاری.
لای خۆیەوە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری پشتیوانی خۆی بۆ کەرتی پەروەردە دەربڕی.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر