سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریكرد
سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسی لە شاری جددە لە سعودیە رایگەیاندوە، رۆژی پێنجشەممە خۆر لە ئاسۆی شاری مەككە لەكاتژمێر 6:42 خولەكی ئێوارە ئاوا دەبێت، لەو كاتەدا مانگ لە سەروی ئاسۆوە دەبێت لە بەرزی چوار پلە، گۆشەی جیاكردنەوەی لەخۆریش بەدرێژی پێنج پلە روناكیەكەشی بە رێژەی 0.2% دەبێت، بۆیە مانگ لەدوای 24 خولەك لە خۆرئاوابون، ئاوا دەبێت و دیارنامێنێت.
مەجید ئەبو زەهرا ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بە مانگ بە چاوی ڕوت یان بە ئامێری چاودێری، ناتوانرێت ببینرێت، (جگە لە كامێرای CCD)، بەهۆی تەمەنی بچوكەكەیەوە، ڕوناكیەكەی كەمە، هەروەها درەوشاوەیی تیشكی خۆریش هۆكارێكە بۆ نەبینینی”.
هەروەها روونیكردوەتەوە، رۆژی هەینی 21ی نیسانی 2023 خۆر لە ئاسۆی شاری مەككە لەكاتژمێر 4:43 خولەكی ئێوارە ئاوا دەبێت و مانگیش لەسەروی ئاسۆوە لەبەرزی 16 پلە دەبێت و گۆشەی جیاكردنەوەی خۆر و مانگیش 17 پلە و روناكیەكەشی 2.4% دەبێت و زۆر ئاسان بەچاو دەبینرێت.