وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێک دەردەکات

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکاران/ قوتابیانی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و بە بۆنەى هاتنى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان و ڕەچاوکردنی دۆخی دواى بومەلەرزەکەى وڵاتى (تورکیا)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارێکى بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن دەرکرد.

1- خوێندکاران/ قوتابیانى هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن و کاریگەربوون بە ڕوودانی بومەلەرزەکەى (2023/2/6) ڕێگە پێدراون تاوەکو کۆتایی ئەم سمستەرە بە شێوەى ئۆنلاین بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن جگە لە بوارە پزیشکییەکان و ئەو بوارانەى پێویستیان بە تاقیگە و پراکتیکە.

2- خوێندکاران/ قوتابیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەى وڵات دەتوانن بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە ماوەى (2023/4/19) تاکو (2023/4/28) بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر