تیمی وەزاری حکومەت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

بڕیار وایە سبەی دووشەممە لە هەولێر ئەو تیمە وزارییەی بۆ گفتوگۆکردن بۆ گەڕانەوەی تیمی وزاری یەکێتی پێکهێندراوە، سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، تیمەکە لە هەریەک لە پشتیوان سادق، سەرۆکی تیمی وزاری پارتی و دانا عەبدولکەریم، ئەندامی تیمی وزاری بزووتنەوەی گۆڕان و عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێکدێت.

لە کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.

ھەواڵی زیاتر