محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە ئەگەر ھەیە ئەمڕۆ یان سبەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی رۆژی شەممەی لیژنەکە لەگەڵ سودانی باسی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم کراوە.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا سودانی وتویەتی رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە و لەگەڵ تورکیا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن لەو بارەیەوە.