هێزی”GIGN” یەکێک لە بەهێزترین هێزە تایبەتەکان لە جیهاندا

هێزی “GIGN”، یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەر بە هێزی نیشتمانیی فەڕەنسایە، دووچاری چڕترین و سەختترین ڕاهێنان دەبنەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئەرکەکانی ڕزگارکردنی بارمتەکان، چاودێریکردنی هەڕەشە نیشتمانییەکان و پاراستنی بەرپرسە حکومییەکان و بەئامانجگرتنی تاوانی ڕێکخراو.

چەند زانیارییەک لەسەر ئەم هێزە:

  • ئامانجی سەرەکیی ئەم هێزە خۆئامادەکردنە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەری زۆر توند، بەناوبانگە بە توانا جەنگاوەرییە ناوازەکان لە بواری ئۆپەراسیۆنەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
  • ئەم هێزە لە ساڵی 1973 دامەزرا، هەروەها ئەرکی دەستێوەردان و گەڕان و پاراستن بەشێوەیەکی بەرفراوان.
  • لەوەتەی دامەزراوە 1800 ئەرکی ئەنجام داوە و زیاتر لە 600 بارمتەی ڕزگار کردووە، ئەمەش وای لێکرد ببێتە یەکێک لە بەئەزموونترین هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە جیهاندا.
  • لە گرنگترین ئەرکەکانی ئەم هێزە لە ساڵی 1979 بوو، کاتێک جوهەیمان عوتەیبی لەگەڵ هاوەڵانی دەستیان بەسەر مزگەوتی حەرامدا گرت لە شاری مەککەی سعوودیە، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم هێزە لەسەر داوای وڵاتی سعوودیە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مزگەوتەکەدا کرد و توانییان ئەو ئەرکە بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەن.
  • پاڵیۆراوەکان بۆ ماوەی 14 مانگ ڕاهێنانی چڕ ئەنجام دەدەن وەک تەقەکردن، مامەڵە لەگەڵ چەک، خۆهەڵدان بە پەڕەشووت، مەلەکردن، شەڕی دەستەویەخە، تاکتیکی دزەکردن و خۆدزینەوە، توانای مێشک، دانبەخۆداگرتن و هێزی جەستەیی، بە ڕێژەی 7-8% پاڵیۆراوەکان لە ڕاهێنانەکان سەرکەوتوو دەبن.

kurdistan CT

ھەواڵی زیاتر