“پارێزەر (محەمەد یابە سۆفی) ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و ڕۆحی دراوەو وەک سووکایەتی سەریشی دەتاشرێت”
وەک سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بە توندى ئیدانە و سەرکۆنەى هێرشکردنە سەر پارێزەرى ڕاوێژکارى “محەمەد یابە سۆفى” دەکەین
پارێزەرى ڕاوێژکار “محەمەد یابە سۆفى” یەکێکە لە ئەندامانى سەندیکاکەمان.
لەم چوارچێوەیەدا و بە پێى ماددەى ٢٢ى یاساى پارێزەرایەتى، “هێرشکردنە سەر پارێزەر وەک هێرشکردنە سەر دادوەر”ـە و وەک پێشێلکردن و دەستدرێژیکردنە سەر دامودەزگا یاساییەکانى هەرێمى کوردستان هەژمار دەکرێت.
پێویستە دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان، بە زووترین کات ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە دەستگیر بکەن و ڕێکاریی یاساییان بەرامبەر بگرنە بەر بۆ ئەوەى ڕێگە بگیردرێت لە تاوانى هاوشێوە.
ئێمەش وەک سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، لە پاڵ پارێزەرى سکاڵاکار، سکاڵاى خۆمان لە دژى ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە تۆمار دەکەین و گشت ڕێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان
١٥/٤/ ٢٠٢٣