حکومەت لە 15%ی قەرزی ئاو خۆش دەبێت

راگەیەێندراوێک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە:

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی كەڵەكەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە.

هاووڵاتیانی بەڕێز..

ئەو بڕیارە، تەنیا بۆ یەك مانگە و بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەکەش، هەر لە ئێستاوە هەتا 10/5/2023 دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن، هەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی ئەو مانگەدا قەرزەكانی بداتەوە، حكوومەت وەک پاڵپشتییەک لە 15%ی قەرزەكەی خۆش دەبێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

ھەواڵی زیاتر