زانیاری لەبارەی شەرەتەقەکەی ناحیەی رزگاری

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2023/4/14 شەڕەتەقە لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات ڕوویدا و بەھۆیەوە ئافرەتێک و پیاوێکی بەتەمەن بریندارن.  

هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و بەگوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا 4 کەس دەستگیر کراون، ھەروەھا بریندارانی شەڕەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراون.

ھەواڵی زیاتر