دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کە کاتژمێر (٢ و ٣٠) خولەکی دەمەوعەسری ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (١٤-٤-٢٠٢٣) ڕووداوێکی کوشتن لە ناحیەی هەریر ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ع. ک. ح) لەسەر کێشەیەکی خێزانی براکەی خۆی بەناوی (وەلید ک ح) تەمەن (٤٥ ساڵ) کوشتووە.
لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوون و دەستگیرکردنی بکەری سەرەکی تاوانەکەن، تاوەکو بدرێتە دادگا، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە تا ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر