بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە 2023/4/9 ھەر سێ جۆرەکەی بەنزین بە بڕی ٢٥ دینار دادەبەزێت.
راشیگەیاند، هۆکاری دابەزینەکە زۆربوونی بەنزینی عێراقی ٦٩٠ دیناری و بەنزینی ٨٠٠ دینارییە، کە خواست لەسەر بەنزینی ئەھلی کەمکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەنزینی نۆرماڵ لە ٩٢٥ دینارەوە دەبێت بە ٩٠٠ و سۆپەر لە ١٢٧٥ەوە دەبێت بە ١٢٥٠ و موحەسەن لە ١١٢٥ەوە دەبێت بە ١١٠٠ دینار.