بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم لە رایگەیاند، لە ماوەی نێوان دووشەممە تا ڕۆژی هەینی هەفتەی داھاتوو، شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی دوشەممە سەرەتا بارانبارینی کەم لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت و رۆژی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆڵی بارانبارین بەهێزتر دەبێت بە گوێرەی نەخشەکانی بارانی پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستی دابارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ کات بەرزبونەوەی ئاستی ئاویش دەبێت لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما.
ھەروەھا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە 11ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراستەوە بەفراوانی بۆ سەر ناوچەکانمان چالاک دەبێت، شێوازی دابارینەکان تا زیاتر بەرەو وەرزی گەرما برۆین بە زۆری دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و شەستە باران کە لەماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆر باران ئەبارێت و ئەمەش زۆرکات لەبەھێزی حاڵەتەکان ئەبێتە ھۆی دروستبونی لافاوی کتوپر لەسەر ناوچەیەک.
ڕاشیگەیاند، تا دواین گۆرانکاری لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بۆ سەرجەم ناوچە نزمەکان لە ٣٠ تا ١٠٠ ملیممەترە بەجیاوازی ناوچەکان وە لەناوچە شاخاویەکان زیاتر لە ١٠٠ تا ١٥٠ ملیممەتر چاوەروان دەکرێت.