فریاکەوتنی رۆژئاوا: ئەم ئێوارەیە سەگ پەلاماری شەش کەسی داوە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگەیاند، تەنیا ئەم ئێوارەیە شەش برینداریان تیمارکردووە کە سەگ پەلاماری داون.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر دەڵێ ” تکایە تکایە چارسەرێکی بە پەلە بۆ ئەم سەگە بێ لانانە بدۆزنەوە بەس ئەم ئێواریە (٦)حالەتی سەگ گەستن هاتۆتە نەخۆشخانەکەمان بەراستی ئەگەر چارەسەرێك نەکرێ کارەساتی خراپتر رودەدا”

لەبارەی وێنەکەشەوە نووسیویەتی “ئەم وێنەیە هی باوک و کورێکە کە ئەم ئێواریە بە داخەوە سەگ پەلاماری داون”.

ھەواڵی زیاتر