دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئاگادارییەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە
بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە تا ٣ى تەمموزی ٢٠٢٣
ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێزی گەشتی ژمارە (DE 827) لەنێوان (دۆسلدۆرف ــ سلێمانی _ دۆسلدۆرف) دەكەین، بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبوونی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر بەسەر ئاسمانی تووركیادا گەشتی كۆمپانیای ناوبراو هەڵوەشاوەتەوە .
لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكانمان، فڕۆكەخانەمان لە ڕێگای كەناڵی پەیوەندییە ڕەسمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاسایی كردنەوە گەشتەكان، لە هەر گۆڕانكارییەك هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە .
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٤/٦