چەتۆ ساڵح: بڕیارەکەی مەسرور بارزانی بوێرانە بوو

دەقی پەیامەکەی چەتۆ ساڵح:

واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بە سەرکەوتنێکی گەورە و گرنتییەک (زەمانەت)ی گرنگ و تۆکمە و ستراتیژی دادەنرێت.

هەروەها ئەم رێککەوتنە بە فەرمیبوونی سامانی نیشتمانیمانە بۆ نێو (مەنظومه تاقەی عیراق و جیهان).

بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەند، بڕیارێکی بوێرانە و دروست بوو،

رێککەوتنەکە وەرچەرخان و قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، هەم بۆ بوژانەوەی ئابوری و ژێرخانی ئابووری، هەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لێی سودمەنددەبن، لەلایەکی دیکەشەوە گرنتییەکە بۆ جێگیربوونی ئابووری و دارایی هەرێمی کوردستان هەروەها ئەو دڵەڕاوکێ و نائارامییە هەبوو کۆتایی پێ دەهێنێت.

لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ئەم بڕیارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی دروست و کارێکی باشە و پێویستە ستایش بکرێت.

لیوا چەتۆ ساڵح
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر