کەمێک پێش ئێستا لەشاری سلێمانی هێزێکی چەکدار هەڵیکوتایە سەر پڕۆژەی گاردن سیتی و ژنێکیان ڕفاند. کوڕەکەی جەمیل هەورامیش دەڵێ: هێزێک چواردەوری ماڵیان گرتووم.
ئاژوان جەمیل هەورامی،ئەفسەر لەیەکەی ۷۰ی پێشمەرگە ڕایگەیاند “هێزێکی چەکدار دەوری ماڵەکەیان داوم خێزانم چویە دەرەوە بۆئەوەی بزانێت ئەو هێزە بۆچی هاتوون بەڵام ڕفاندیان “.
ئاژوان جەمیل هەورامی، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هێزێک بە مەبەستی دەستگیرکردنی چوونەتە ژێرزەمینی ئەو شوقەیەی تێیدا دەژی، بەڵام ئامادە نییە خۆی رادەست بکات و دەڵێت: “کێ بەرپرسە ئەگەر رووبەڕووبوونەوە روویدا؟”
باوکی ئاژوان (جەمیل هەورامی) سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتییە، ئاژوان وتی: “پەیوەندیم بە باوکمەوە کردووە، ئەویش پێیڕاگەیاندم کە قسە لەگەڵ ئاسایش دەکات.”