دەقی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بۆ رای گشتی:
ئێوارەی رۆژی دووشەممە هێزێکی کۆماندۆی سەر بە بافل تاڵەبانی لە شاری سلێمانی بەبێ رەزامەندی و فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێشمەرگە (صلاح الدين جلال احمد) لە بەتالیۆنی چواری مەکتەبی رێکخستنی سلیمانی سەر بە فەرماندەییمان و رفاندوویانە.
لێرەدا وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کارە بەدەر لە یاسایە، پاراستن و سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیە دەخەینە ئەستۆی ئەو تاقمەی ماوەیەکە نائارامی و ناسەقامگیرییان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست دروستکردووە و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رەفتارانە بێت لەو دەڤەرە.
راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەفانی
2023-4-4