کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ لە نزیک پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی ، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ڕووداوی تەقەکردن لە نێوان چەند کەسێک ڕوودەدات لە ئەنجامدا ( دوو ) کەس بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن ، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەگەنە شوێنی ڕوداوەکەو هەردوو لایەنی تەقەکەر دەستگیردەکرێن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە .
لێرەوە بۆ هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دوپات دەکەینەوە کە هیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نیە و هەر کەسێک ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایش دەستگیردەکرێن و ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە .
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٢