مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ

بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلیی ئاشووری ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کلدانی ئاشووری سریانی لە کوردستان و عێراق دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەک بێت .
یەکێک لە سيما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی هەیە، زیاتر گەشە بسەنێت و هەموومان بەیەکەوە، کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین.
جەژنی ئەکیتۆ پیرۆزبێت و ئومێدەوارم هەموو ساڵێک، بە خۆشی و شادی ئەم جەژنە بکەنەوە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر