فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد:
گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستانو بەغداد ئەم هەفتەیەش بەردەوامیان دەبێت.
لەماوەیەكی نزیكدا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەكاتەوە.
پرۆژەیاسای بودجە لەسەرئەوە دانراوە كە عێراق رۆژانە (3 ملیۆنو 500 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردە بكات، بۆیە ئەو بڕیارەی لەبارەی نەوتی هەرێم دەرچووە زیاتر زیان بەداهاتی عێراق دەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی بەشێكی ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا دانراوە.
عێراقیش توشی كێشەی دارایی دەبێت، بۆیە ئەوان جدیترن كێشەكان چارەسەر بكرێنو بگەنە رێككەوتنو دووبارە هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە.