ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی 2023/3/31 ڕایگەیاند, لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستەھەوا ساردەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە بەھۆیەوە خێرایی با لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە چالاکبووە ئێستا شەپۆلێکی خۆڵبارین باشوری پارێزگای مووسڵ و ڕۆژئاوای پارێزگای ھەولێر و کەرکوکی گرتۆتەوە.
ڕاشیگەیاند, خۆڵبارین لە کاتەکانی ئێوارەدا پێشڕەوی دەکات بۆ سەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکووک و دواتریش ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە خۆڵبارینەکە بەگشتی لەگەڵ ھاتنی بۆ ناوچەکانمان چڕییەکەی کەم دەبێتەوە بۆ خۆڵێکی مامناوەند و کەم، لە درەنگانی شەودا کۆتایی دێت.