وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەردوو كێڵگەی گەرمیان و خۆرمەڵە، 330 مێگاوات كارەبا كەمیكرد.
ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، لەمبارەیەوە بە سۆشیالمیدیای وەزارەتەکەی راگەیاندووە، بڕیارەكەی دادگای پاریس بووە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند كێڵگەیەكی كوردستان و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمیكرد.
هەروەها گوتی: “لەئێستادا لە وێستگەی كارەبا لە گەرمیان كە بە غازی كێڵگەی نەوتی حەسیرە كارەبا بەرهەم دەهێنێت، 80 مێگاوات کارەبا كەمیكردووە و لە وێستگەی خۆرمەڵەش لە هەولێر بەبڕی 250 مێگاوات كارەبا كەمیكردووە، بەمەش 330 مێگاوات لەتۆڕی کارەبای نیشتمانی كەمیكردووە”.
ناوبراو دەشڵێت: “وەزارەتی كارەبا لەهەوڵدایە بە پشتبەستن بە كارەبای هایدرۆپاوەری هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و وێستگەكانی غازی سلێمانی و هەولێر، قەرەبووی ئەو كەمبوونەوەیە بكاتەوە”.
k24