سامان بەرزنجی: نرخی دەرمانمان داشکاند

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەدواداچووان بۆ جۆریەتی دەرمان کراوە و لەدواین هەنگاویشدا نرخی دەرمانمان داشکاند.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئێستادا وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی ئاسایشی گشتی و داواکاری گشتی هەرێم بەدواداچوون بۆ دەرمانی ساختە و نەشیاو کراوە و جۆری دەرمانی گونجاویش ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵی لێدراوە تا هاوڵاتی بزانێ نرخەکەی چەندەو چۆنیش بەکاردێ.

وتیشی؛ ئێستا پرۆسەی چاکسازی دەرمان بەردەوامە و لەماوەی ڕابردوودا هەر دەرمانێک نەگونجاو بووبێ دەستی بەسەرداگیراوە، جگە لەوەش هێنانی دەرمان بە ڕێگەی نایاسایی تا کەمترین ئاست کەم بۆتەوە..

ئاماژەی بەوەشکرد؛ جگە لە خاڵە سنوری و فڕۆکەخانەکان کە بە‌پسولەی وەزارەتی دارایی گومرگ لەسەر دەرمان دانراوە، هەر لایەنێک و لەهەر شوێنێک پارە لە بازرگانانی دەرمان وەربگیرێ نایاساییە.

ھەواڵی زیاتر