لاھور شێخ جەنگی پێشوازی لە وەزیرێک دەکات

لاهور شێخ جەنگی پێشیوازی لە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

ئێوارەی ئەمرۆ چوار شەممە، ٢٩ی٣ی٢٠٢٣، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی پێشیوازی کرد لە کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی و خێزان و خانەوادەو و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر) دایکی بەرێزیان، لەیەزدانی مەزن داواکار بوو گیانی دایکە فاتمە بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت و دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت.

لای خۆیەوە لاهور شێخ جەنگی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە بەرامبەر ئەو بەسەرکردنەوەیە و دەربڕینی هاوخەمییەکەی بەرێزیان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

ھەواڵی زیاتر