بانكی ناوەندی دراوی ” 20 هەزاری” دەخاتە بازارەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا بانكی ناوەندی هەڵدەستێت بە گۆڕانكاریکردن لە جۆرەكانی دراوی عێراقی.

محەمەد مونیر راشیگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا بەشی دەرچوون و گەنجینە لە بانكی ناوەندی كار دەكات لەسەر تاووتوێكردنی چاپكردنی دراوی 20 هەزار دیناری ‌و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

لەبارەی بەھای دۆلارەوە وتی: ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی عێراق كارئاسانی بۆ دانانی سنوورێك بۆ بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی بەهای دیناركردووە.

وتیشی: چاوەڕێدەكرێ لە داهاتوو دا نرخی دۆلار بگاتە ئەو ئاستەی بانكی ناوەندی دایناوە.

ھەواڵی زیاتر