لاهور جەنگی بە بێ ناوهێنانی کەس، تەنیا بە پێشگری پۆستەکانیانەوە، سوپاسی بەشداربووانی پرسەی دایکی دەکات.
پەیامی سوپاسگوزاری
بە ناوی پەروەردگاری بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی و سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک و سکرتێر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان، دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتیی، سەرۆك و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامانی سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجە، بەرپرسانی باڵا لە دەزگا هەواڵگرییەکان و کونسوڵخانە و دیبلۆماتەکان لە هەرێمی کوردستان، سەرجەم لێپرسراوانی حکومی و حیزبی و سەربازیی و کەسایەتییە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، تێکۆشەران و پێشمەرگە و فەرماندە و هێزە ئەمنییەکان، مامۆستایانی ئاینی، بازرگان و کاسبکاران، سەرۆک هۆز و عەشیرەت و هاووڵاتییانی دڵسۆز لە هەرێمی کوردستان و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، هەموو خزم و هاوڕێ و دۆست و خۆشەویستان و ئازیزانمان لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە بەشدار بوون لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و پرسەی دایکی خۆشەویستمان خاتوو (فاتیمە قادر عومەر).
بەناوی خۆمان و بنەماڵەکەمانەوە، سوپاس و ستایش و پێزانینی خۆمانتان پێشکەش دەکەین و دەستی ماندووبوون و دڵسۆزیتان دەگوشین، بەشدارییکردن و ئامادەبوون و دەربڕینی هاوخەمیی ئێوەی خۆشەویست و بەڕێز، کۆست و ماتەمینی لەسەر کەم کردینەوە و خەمەکانی ڕەواندینەوە، لە پەروەردگاری مەزن داواکارین پارێزراو و سەرفرازبن و هەرگیز ناخۆشی و ماتەم نەیەتە ڕێگەتان، هەرێم و وڵاتەکەشمان دووربێت لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەک، پەرۆشی و وەفاداری ئێوە سوورترمان دەکات کە زیاتر خزمەتکاری خەڵک و نیشتمانەکەمان بین.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتوو بن
بنەماڵەی شێخ جەنگی تاڵەبانی