سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامەیەکی لە وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه پێگه‌يشت کە تێیدا جەخت لە پشتیوانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەکاتەوە.
رۆژی سێشەممە 28-03-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى له ئانالێنا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه پێگه‌يشت.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا سوپاسگوزارى خۆی بۆ پێشوازيى دۆستانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كاتى سه‌ردانيدا بۆ هه‌رێمى كوردستان له رۆژانى 7 – 10ى ئه‌م مانگه‌دا دەربڕیوە.
لە نامەکەدا ئانالێنا بێربۆک جه‌خت له به‌رده‌واميى پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ به‌رده‌واميى بوونى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له هه‌رێمى كوردستان داوه.
بێربۆک، وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سوپاس و پێزانينى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕيوه بۆ ميوانداريكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى له ئه‌نجامى هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش له ساڵى 2014ـه‌وه له هه‌رێمى كوردستان داڵده‌دراون، به‌تايبه‌تيش ئاواره‌كان له هه‌ردوو پێكهاته‌ى مه‌سيحى و ئێزدى.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێد و شوێنى خۆيان دووپاتكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات بۆ گفتوگۆ و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. هه‌روه‌ها جه‌ختى كردووته‌وه كه به‌لاى ئه‌ڵمانياوه گرنگه كارى جیددى له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكرێت.