ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: سبەینێ چوارشەممە 2023/3/29 کەشی ھەرێم بەشێوەیەکی گشتی سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەور ئەبێت لە زۆرێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەکاتەکانی ئەمشەو تا بەرەبەیانی سبەی تەم و مژی چڕ ئەبێت دواتر نامێنێت.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ سێ بۆ چوار پلەی سەدی بەرزدەبنەوە ، خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاکەبێت بەخێرای 15 تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە 35 کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەریەی کە لەباکوری ئەوروپاوە سەرچاوەی گرتووە خۆرئاوای وڵاتی تورکیا دەگرێتەوە و لەو ناوچانەدا شەپۆلێکی بەھێزی سەرما و بەفر بارین دەستپێدەکات و بۆ کاتەکانی سبەی ئێوارە و شەو کاریگەریەکانی درێژ ئەبێتەوە بۆ باکوری کوردستان و بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر لەناوچە شاخاویەکانی باکوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک دەستپێدەکاتەوە.