لە کۆیە پۆندێکی گەورەی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت

لە کۆیە بە گوژمەی زیاتر لە (550 ملیۆن دینار)، پۆندێکی گەورەی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت

دوای وەستانی کارەکانی دروستکردنی پۆندی بانی ماران کە دەکەوێتە ناحیەی شۆڕش لە قەزای کۆیە لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو، لە ئێستادا بە گوژمەی زیاتر لە (550 ملیۆن دینار) دەستکراوەتەوە بە کارەکانی دروستکردنی پۆندەکە و لە 75%ـی کارەکانی جێبەجێ کراوە، ئەم پۆندە کە بەرزییەکەی 16 مەتر و درێژییەکەی 60 مەترە، ئاوێکی زۆر گلدەداتەوە و بۆ کاری ئاودێریی دەبێت و زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەریشی بەراو دەکات.

ئەوە جگە لەوەی سوودی زۆریشی دەبێت بۆ کاری ئاژەڵداری دانیشتووانی گوندەکانی ناوچەکە و لەهەمانکاتیشدا ئاوی ژێر زەوی زیاد دەکات، دوای تەواوبوونی پۆندەکەش ناوچەکە دەکات بە ناوچەیەکی گەشتیاری.

جێگەی باسە، تاکو ئێستا، 20 پۆندی دیکە لە قۆنا‌غی سپاردن و تەندەرینگ دان، پێشتریش حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو، بڕیاری دروستکردنی چەندین پۆندی داوە و کارەکانی بەشێک لەو پۆندانەش تەواو کراون.

ھەواڵی زیاتر