بەلەمێکی کۆچبەران کە زۆرینەیان کوردن، لە دۆخێکی نالەباردایە

دەقی ڕاگەیەندراوی دەزگای لوتکە:

بەلەمێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 50کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی کریت ڕاگیراون

شێخ حسێن حەمە صاڵح نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند :بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری کریت لە دۆخێکی نالەباریدایە و نزیکەی ٥٠ کەسی هەڵگرتووە
هەر بە پێی زانیاریەکان سەرنشینانی ناو بەلەمەکە لە نەتەوەی تێکەڵاون و زۆربەیان خێزانی کوردن، وژمارەیەکی زۆریش منداڵی تێدایە.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە:کۆچبەرەکان خۆیان پەیوەندیان بە پاسەوانانی دورگەکەوە کردوە بۆ ڕزگار کردنیان.


بەلەمەکە لەلایەن بەلەمێکی ڕزگارکەری لامبرۆ هالماتیک ٦٠ەوە کەسەر بە پاسەوانی کەناراوەکانی هێلینیک بوو کە لە کریت جێگیر بوو ڕاکێشرا بەرەو وشکانی لە کەنارەکانی باشووری دوورگەکە، بەڵام نەیانتوانیوە بیهێننەکەنارەکە
بەلەمەکە لە دەریای ڕۆژهەڵاتی گوندی کالۆی لیمێنێس بەجێهێڵراوە، لە کاتێکدا کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی هێلینیک لە دوورەوە چاودێری دەکات.

هیچ کام لە سەرنشینەکانی ناو بەلەمەکە لەسەر وشکانی نەبراونەتە شوێنێکی سەلامەت، هەروەها خواردن و ئاو و چاودێری پزیشکیشیان وەرنەگرتووە.تا ئێستا نەزانراوە بۆچی پاسەوانی کەناراوەکان نەیانبردوونەتە بەندەرەکە ت ئێستا لە کەشتیەکەدا دانەگیراون و لە دوورەوە چاودێریان دەکرێت ، خەڵکی ناو کەشتییەکە نیگەرانن لەوەی دووبارە بگەرێنرێنەوە بۆ تورکیا.

ھەواڵی زیاتر