کەسایەتییەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/12 وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتێكی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگه‌یاندوه کە كه‌سایه‌تییەکی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی دەڤەری خۆشناوه‌تی بە ناوی “مامۆستا ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د فه‌رخ” پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی خانزاد له قەزای شه‌قڵاوه، به‌ھۆی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كردووە.
پشتیوان سادق پرسه‌و سەرەخۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه کۆچکردوو و مامۆستایانی ئاینی كردووە لە دەڤەرەکە.
لە دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووە کە تا ئێستا 686 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمار کراون.