زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دیاری هیچ وڵاتێک نییە و هیچ وڵاتێکیش بۆی نییە بە کارتۆنی وەسفی بکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوەشکرد، ئەوەی هەیە بۆچوونی فەرمی ئەمەریکا نییە و کونسوڵی ئەمەریکا هەوڵێکی پۆپۆلیستانەی داوە.
زانا مەلا خالید راشیگەیاند، ئەو بابەتەی کونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، بە دڵنیاییەوە لێکدانەوەی جیاجیای بۆ دەکرێت.
سەرۆکینفراکسیۆنی پارتی وتیشی: پێشمان وایە هەرێمی کوردستان و ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەیوەندییەکی لەمێژینەیان هەیە.