نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە لاهوور شێخ جەنگی دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە لاهوور شێخ جەنگی دەکات.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: ئەمڕۆ شەممە 25/3/2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لای خۆیەوە لاهوور شێخ جەنگی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر