وەزارەتی تەندروستی دەوامی نەخۆشخانە و فەرمانگە تەندروستییەکان کەم دەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزاندا، بڕیاری تازە دەدات.

ئەمڕۆ هەینی 24/3/2023، د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی، سبەی شەممە لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی (نەخۆشخانە، سەنتەر، بنکەکانی تەندروستی، نۆڕینگە میللییەکان، نۆڕینگە ڕاوێژکاریەکان و خزمەتگوزارییەکانی نیمچەتایبەت) یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دەبێت.”

ئاماژەی بەوەشکردووە: “بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، دەوامی فەرمی یەک کاتژمێر کەم دەبێتەوە بۆ کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ، بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا هەیە وەکوو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەکانی تەندروستی.”

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختی کردووەتەوە: ” بۆ کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییە، تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.”

ھەواڵی زیاتر