وادەی شەپۆلێکی بارانبارین راگەیەندرا

بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و پێشبینی دەستپێکردنەوەی باران بارین دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، وە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تاییەتى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانێکی کەم هەیە، پلەکانی گەرماش دوو تا چوار پلە بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواودا دەبێت، وە ئەگەری باران لە ناوچە شاخاویەکانى هەرێمدا هەیە بە تایبەتى لە کاتەکانى دواینیوەڕۆدا، پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ بەرزدەبنەوە، هەروەها خێراى با (١٥ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرهەلات و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.

ھەواڵی زیاتر